سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل: کاتی ئەوە هاتووە نەتانیاهۆ لە دەسەڵات دوور بخەینەوە
  2026-04-27       160       

سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل ڕایگەیاند، پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی نەتانیاهۆ لە کایەی سیاسییدا، کاتی گۆڕانکاریی ڕیشەیی هاتووە و بێگومان کاتی ئەوە هاتووە نەتانیاهۆ لە دەسەڵات دوور بخەنەوە و مێژوویەکی نوێ بۆ ئیسرائیل بنووسنەوە.

ئاوێنە: نەفتالی بێنێت، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان سیاسییەکان لە ئیسرائیلدا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی دا  ڕایگەیاند، پاش ٣٠ ساڵ مانەوەی نەتانیاهۆ لە کایەی سیاسییدا، کاتی گۆڕانکاریی ڕیشەیی هاتووە و بێگومان ئەرکی ئێمەیە کە نەتانیاهۆ لە دەسەڵات دوور بخەینەوە و مێژوویەکی نوێ بۆ ئیسرائیل بنووسینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بێگومان بەم گۆڕانکارییانە ئەوان لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی وڵاتەکەیاندا هەڵدەدەنەوە.

بەرپرسە باڵاکەی پێشووی ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ٧ـی ئۆکتۆبەردا نەک تەنها حکومەت، بەڵکو تەواوی دەوڵەتی ئیسرائیل ڕووخا، لەو ساتەدا ئەوەی وڵاتەکەی پاراست تەنها گەل و خەڵکی ئیسرائیل بوون، نەک دامەزراوەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتەکەی نەتانیاهۆ.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×