وته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، پێشنیارێكی ئێران بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز گه‌یشتۆته به‌رده‌م سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆش تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌ی كۆبۆته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئێران.
ئاوێنه: كارۆلاین لیڤیت، وته‌بێژی كۆشكی سپی، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیای ئه‌مریكی بڵاوكرانه‌ته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئێران پێشنیارێكی نوێی بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز خستۆته‌ڕو و هه‌وڵی لابردنی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی ئه‌مریكاش له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، وه‌ڵامی رۆژنامه‌نوسانی دایه‌وه.
لیڤیت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌وباره‌یه‌وه وتی، له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌مڕۆ تره‌مپ له‌گه‌ڵ تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كۆبوه‌وه، نازانم كۆبونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه یان كۆتایی هاتوه، به‌ڵام له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێشنیاره‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.
وتیشی، نامه‌وێت پێش سه‌رۆك و تیمی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌وم و قسه له‌وباره‌یه‌وه بكه‌م. به‌ڵام ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه هێڵه سوره‌كانی سه‌رۆك له په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه زۆر ئاشكران.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌مزوانه له‌وباره‌یه‌وه لێدوانی دۆناڵد تره‌مپ خۆی ده‌بیستن.