پیاوی زەڵاتەکە، لەکاتی تەق‌و تۆقەکەشدا لەزەڵاتەخواردنی خۆی نەکەوت
  2026-04-28       652       

لەو تەق‌و تۆق‌و راکە راک‌و پشێوییەیەی لەکاتی ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا روویدا، پیاوێک بووە بەترێند، کە لەبری ئەوەی وەک ئەوان رابکات یان خۆی بکات بەژێر مێزەکانەوە، خۆی تێکناداو لەزەلاتە خواردنی خۆی ناکەوێت.

 

ئاوێنە: لەکاتی ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی کە بەهۆی تەقەکردن لە ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپیدا دروستبوو، ئارامیی میوانێک بوو بە بابەتی گفتوگۆ، ئەو ساتانەی کە پیاوەکە لەکاتی هێرشەکەدا مێش میوانی نییەو خەریکی زەڵاتە خواردنی خۆیەتی، لە سۆشیال میدیا هاشتاگێک بەناوی "#saladman" بڵاوکرایەوە.

دوای ئەوەی لە ئاهەنگەکەدا دەنگی تەقە بیسترا کە لە هۆتێل هیڵتۆن لە واشنتۆن بەڕێوەچوو، بریکارەکانی دەزگای نهێنی بەدەمانچەو چەکەوە، بە خێرایی چوونە ناو هۆڵەکە، لە کاتێکدا زۆرێک لە میوانەکان هەوڵیان دا بە پاڵکەوتن لەسەر زەوی خۆیان بپارێزن‌و هەنذێکی تریشیان بەرەو دەرەوەی هۆڵەکە هەڵاتن، مایکل گلانتز، کارگێڕی باڵای دەزگای هونەرمەندانی داهێنەر، لەبری ئەوەی لەشوێنی ڕووداوەکە تووشی شۆک بێت، بەردەوام بوو لەخواردنی زەڵاتەو شیرینی لەو شوێنەی کە دانیشتبوو.

ئەو وێنانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە، گلانتز لە نزیک شانۆکە نیشان دەدەن. جێگای سەرنج بوو کە لە کاتێکدا گلانتز بەردەوام بوو لە خواردنی زەڵاتەکەی، تەنها پاسەوانێک بە ئامێری خۆپارێزییەوە لە ناوچەکەدا مابووەوە.

دواتر گلانتز لە لێدوانێکی کورتدا بۆ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ڕوونکردەوە و هۆکارەکەی بۆ خووەکانی گەڕاندەوە. گلانتز دەڵێت "من خەڵکی نیویۆرکم، بەردەوام گوێمان لە ئاگادارکەرەوە دەبێت و خۆشە بووم‌و نەترسام"، ئاماژەی بەوەشکردووە، ویستویەتی چاودێری ئەو ئاژاوەگێڕییە بکات کە لە هۆڵەکەدا روویداوە.

ڤیدیۆکە دوێنێ بە خێرایی لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەوە و بە هاشتاگی "#saladman" هاتە ناو لیستە ترێندەکانەوە. ڤیدیۆکە لەلایەن برایان ستێلتەر، شرۆڤەکاری سی ئێن ئێن بڵاوکراوەتەوە و 1.2 ملیۆن بینەری هەبووە.

لە لێدوانێکی کورتدا بۆ کەناڵی TMZ، گلانتز ڕایگەیاندووە، بە "پێکەنیناوی" زانیوە کە بەردەوامبوونی لە خواردنی زەڵاتە سەرنجی زۆری بۆ خۆی ڕاکێشاوە، بەڵام بێزار نەبووە بەهۆی ئەوەی خەڵک پێی پێدەکەنن.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×