ترەمپ: ئێرانییەکان وتوویانە لە داڕمانداین و داوای کردنەوەی گەرووی هورمزیان کردووە
  2026-04-28       234       

بەپێی وتەی سەرۆکی ئەمریکا ئێران پێی راگەیاندووە کە "لە دۆخی داڕماندان" و دەیەوێت وڵاتەکەی بەزووترین کات گەرووی هورمز بکاتەوە.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" نوسیویەتی "ئێران هەر ئێستا ئاگاداری کردینەوە کەلە دۆخی داڕماندایە".

ترەمپ وتوشیەتی "ئەوان دەیانەوێت ئێمە گەرووی هورمز بکەینەوە، ئەویش لە زووترین کاتی گونجاودا".

ترەمپ دەڵێت ئێران ئەم داوایەی لەکاتێکدایە کە هەوڵدەدەن دۆخی ڕێبەرایەتی خۆیان یەکلابکەنەوە "کە من پێموایە دەتوانن ئەو کارە بکەن!".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×