خەزێنەی ئەمەریکا: هەرلایەنێک پارە بدات بە ئێران بۆ پەڕینەوە لە هورمز سزای توندی دەدەین
  2026-04-28       154       

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای بەسەر 35 قەوارەو کەسایەتی ئێراندا سەپاند و دەشڵێت "هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لە بەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز روبەڕوی سزای توند دەبێتەوە".

 

ئاوێنە: وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا هۆشداری داوە لەوەی هەر لایەنێك پارە بدات بە ئێران لەبەرامبەر پەڕینەوە لە گەرووی هورمز، رووبەڕووی سزای توند دەبێتەوە.

وتوشیەتی "سزامان بەسەر 35 قەوارە و کەسایەتی ئێران راگەیاندووە  بەهۆی یارمەتیدانیان بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان".

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو پارەیەی کە لەلایەن ئەو قەوارە و کەسانەوە دابینکراوە پاڵپشتی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئێران بووە.
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×