پاسپۆرتی نوێی ئەمریکا بەوێنەی "ترەمپ"ەوە
  2026-04-29       375       

 بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا لەیادی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆییدا، پاسپۆرتی نوێ دەردەکات‌و وێنەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای پێوەیە.

 

ئاوێنە: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاسپۆرتە نوێیەکە بەردەست دەبێت بۆ ئەوانەی پاسپۆرتەکانیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە دەزگاکەدا نوێ دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواکاریکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی یان نوێکردنەوەی بەم دیزاینەوە دەبێت".

بەپێی هەواڵێکی کەناڵی سی ئێن ئێن، بوونی وێنەی ترەمپ لەسەر پاسپۆرتەکانی ئەمریکا دوایین - و گرنگترین حاڵەتە کە وێنەکەی لەسەر شتێک بەکارهاتووە کە بە مەبەستی یادکردنەوەی ٢٥٠ ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکایە .

پاسپۆرتی ئەمریکا بەڵگەنامەیەکی ناسنامەی نێودەوڵەتییە کە بەزۆری بۆ ماوەی ١٠ ساڵ کارا دەبێت.

لە ژێر دیزاینە نوێیەکەدا، روخسارو واژۆی ترەمپ بەڕەنگی زێڕین لە ناوەوەی بەرگەکەدا دەردەکەوێت .

تۆمی پیگۆت ،  وتەبێژی وەزارەتەکە وتی: "لە کاتێکدا ئەمریکا لە مانگی تەمموزدا یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی دەکاتەوە، وەزارەتی دەرەوە ئامادەکاری دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ژمارەیەکی سنووردار لە پاسپۆرتی تایبەتمەند بۆ یادکردنەوەی ئەم بۆنە مێژووییە."

بەرگی پشتەوەی فیلمەکە وێنەیەکی تابلۆیەکی جۆن ترۆمبۆڵ نمایش دەکرێت .

بەرگی پێشەوەی ناوەوەی پاسپۆرتە ئەمریکییەکان تابلۆیەکی پێرسی مۆران لەسەرە کە فرانسیس سکۆت کی نیشان دەدات، کە سروودی نیشتمانی ئەمریکای نووسیوە. هەروەها تێکستی سروودەکە لەسەر بەرگی ناوەوە چاپ کراوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا ساڵی ڕابردوو ڕایگەیاند کە پەردەی لەسەر "دیزاینی نوێ" بۆ پاسی چوونە ژوورەوەی پارکەکان لادا، یەکێک لەوانە دەموچاوی ترەمپ لەتەنیشت ڕووخساری جۆرج واشنتۆنەوە نیشان دەدات .

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×