محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران پێی وایه ئه‌مریكا پلانی نوێی له دژی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه‌و سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی گه‌مارۆی ده‌ریایی و گوشاری ئابوری و ناكۆكی ناوخۆییه‌وه، ئێران ناچار بكات ته‌سلیم بێت. ده‌شڵێت، ئه‌م پیلانه نوێیه‌ی دوژمنیش تێكده‌شكێنین.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكی ده‌نگیدا بۆ خه‌ڵكی ئێران، وتی" دوژمن لە ڕۆژی یەکەمەوە بەدوای ئه‌وه‌وه بو کە بە تیرۆرکردنی ڕێبەری شۆڕش و فەرماندە سەربازییەکان، لە ماوەی 3 ڕۆژدا کۆتایی بە ڕژێم بهێنێت، بەڵام تووشی شکست بوون."
ئه‌و وتوشیه‌تی "پاشان چوونە سەر لەناوبردنی سیستەمی هێرشبەری وڵات، بەڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی كات، بینییان کە هاوێشتنی مووشەک و درۆنەکانی ئێمە بەردەوامە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه " لە بەردەوامیدا بەرەو به "ڤەنزوێلاکردن"ی ئێران هەنگاویان نا و دیسان شکستیان هێنا، پاشان چوونە سەر ئەوەی کە لە ڕۆژئاوای وڵاتەوە گروپه جوداخوازه‌كان چالاک بکەن، کە بە فەزڵی خودا و ماندووبوونی هێزە سەربازی و هەواڵگرییەکان شکستیان خوارد."
به‌قسه‌ی قاڵیباف "دوای چەندین مانگ لە بەرنامەڕێژی و لێدانی بنکە ئەمنییەکانی وڵات به‌درێژایی شەڕ... پلانی کودەتایان داڕشت، بەڵام گەلی ئێران بە یه‌كگرتویی وەڵامێکی توندی دانه‌وه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "دوژمن بەدوای ئەوەوه بوو کە هێز بێنێتە ناو وڵاتەوە و ئەم پلانەیان لە ئەسفەهان تاقی کردەوە، بەڵام بوه ریسواییه‌كی گه‌وره بۆیان."
به بڕوای قاڵیباف ئێستا دوژمن پلانێكی نوێی هه‌یه و "دەیەوێت بە گەمارۆی دەریایی و دروستکردنی کەشی میدیایی، فشاری ئابوری و نانەوەی ناکۆکی ناوخۆیی چالاک، بکات تا ئێمە لە ناوەوە توشی لاوازی یان تەنانەت داڕوخان بکات."
وتوشیه‌تی "ترەمپ بە ڕاشکاوی باس له بونی دو گروپی توندڕه‌و و میانڕه‌و له ئێران ده‌كات و دواتریش یەکسەر باس لە گەمارۆی دەریایی دەکات، تا ئێران لە ڕێگەی فشاری ئابوری و ناکۆکی ناوخۆییەوە ناچار به خۆبەدەستەوەدان بکات."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ڕێگەچاره‌ی بەرەنگاربوونەوەی پیلانی نوێی دوژمن تەنیا یەک شتە؛ پاراستنی یەکگرتویی. لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ، پاراستنی یەکگرتویی هەموو پیلانەکانی دوژمنی پوچه‌ڵ كردۆته‌وه و ئەمڕۆش بەهۆی پلانی نوێی دوژمنەوە، گرنگییەکەی زیاترە و هەر کارێکی دوبەرەکی نانەوە، ده‌كه‌وێت خزمه‌ت پلانه نوێیه‌كه‌ی دوژمن."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"ئێمەی بەرپرسان، هەمومان گوێڕایەڵی فەرمانی ڕێبەری وڵاتین و ئه‌و وەلی ئەمری ئێمەو جێنشینی ئیمامی مه‌هدییه. ئێوە دڵنیابن کە ئێمە بە یەکگرتویی تەواو لەنێوان بەرپرسانی سەربازی و سیاسی‌دا، کارەکان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین و ناوه‌ڕۆكی یەکگرتویی ئێمەش، فەرمانەکانی وەلی ئەمری موسڵمانانە."
له كۆتاییشدا وتویه‌تی "ئەم گەلە بە فەزڵی خودا ئەم پیلانە فریوده‌رانه‌یه‌ی دوژمنیش تێکدەشکێنن و ئێمە لەم شەڕەدا دەگەینە سەرکەوتنێکی درەوشاوە."