دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، گەمارۆی ده‌ریاییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران کاریگەرتره له بۆردومانكردن و گه‌مارۆكه‌ش ده‌هێڵنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی تاران رازی ده‌بێت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا له لێدوانێكدا بۆ ئاکسیۆس، وتی، گەمارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی سه‌ر ئێران بە کاریگەرتر دەبینم لە بۆردومانكردن.
تره‌مپ جه‌ختی كرده‌وه، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران دەهێڵینەوە تا ئەو کاتەی رژێم بە ڕێککەوتنێک رازی دەبێت کە نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی چارەسەر بکات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بەردەوام دەبین لە سەپاندنی سزا بەسەر ئێران‌دا، بەڵام ئەگەر پابەند نەبێت، بیر لە کردەوەی سەربازی دەکەینەوە.
وتیشی، ئێران دەیەوێت رێککەوتنێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزاکان ئەنجام بدرێت.
به‌قسه‌ی تره‌مپ، دامەزراوەکانی كۆگاكردن و بۆرییەکانی نەوتی ئێران لە تەقینەوە نزیک دەبنەوە، چونکە ئێران بەهۆی سزاکانەوە ناتوانێت نەوت هەناردە بکات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، بارودۆخی ئێران لە خراپترین ئاستدایەو ناتوانن چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنن.