ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆیندا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هۆشداری دا كه هێرشی زه‌مینی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه‌و كارێكی مه‌ترسیدار ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌پێی میدیای ره‌سمی روسیا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، سه‌رۆكی روسیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه كه زیاتر له یه‌ك سه‌عات و نیوی خایاندوه.
به‌پێی ئاژانسی تاسی روسی، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، هه‌ردولا گرنگییه‌كی تایبه‌تیان به دۆخی ئێران و ناوچه‌كه داوه. پوتین رایگه‌یاندوه كه بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران بڕیارێكی دروست بوه‌و ده‌بێت ئاسانكاری بكرێت بۆ دانوستان و سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی دۆحه‌كه.
هه‌ر به‌پێی ئاژانسه‌كه، پوتین هۆشداری داوه كه هێرشی زه‌مینی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵكراو نییه‌و كارێكی مه‌ترسیداریش ده‌بێت.
یوری ئوشاكۆڤ، یاریده‌ده‌ری پوتین بۆ كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی، پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاو ئیسرائیل جارێكی دیكه په‌نابه‌رنه به‌ر هێز له‌دژی ئێران، ئه‌وا لێكه‌وتی حه‌تمی و زۆر مه‌ترسیداری نه‌ك ته‌نیا بۆ ئێران و دراوسێكانی به‌ڵكو بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت.
ئوشاكۆڤ وتویه‌تی، روسیا به‌ته‌واوی پابه‌نده به پشتیوانیكردن له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌كی ئاشتییانه بۆ ئه‌و قه‌یرانه‌و هه‌ندێك تێبینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران پێشنیار كردون.