دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن و هه‌میشه دانوستانی راسته‌وخۆیشی پێ باشتره. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئێران ده‌بێت ته‌سلیم بێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پوتین له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا باسمان له پرسی ئۆكرانیا و پرسی ئێران كرد. من قسه‌م له‌سه‌ر پرسی ئۆكرانیا كرد، كه‌متر قسه‌م له‌سه‌ر ئێران كرد. پوتین حه‌زی ده‌كرد له‌سه‌ر ئێران قسه بكه‌ین.
جه‌ختیشی كرده‌وه، رێگه ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
وتیشی، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئێرانمان تێكشكاندوه‌و ته‌نیا چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌م موشه‌كی ماوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پوتینیش نایه‌وێت ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت.
تره‌مپ وتیشی، پوتین باسی له‌وه كرد كه حه‌زی لێیه هاوكار بێت له كۆتاییهێنان به شه‌ڕی ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره بكات باشه، به‌ڵام من پێموت به باشتری ده‌زانم شه‌ڕی ئۆكرانیا كۆتایی پێ بهێنیت.
ئه‌وه‌شی وت، رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له ئێران له به‌رزترین ئاستدایه. ئابوریی ئێران داده‌ڕوخێت و دراوه‌كه‌یان هیچ به‌هایه‌كی نییه.
هه‌روه‌ها هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، به‌ریتانیا هاوكاری نه‌كردوین له شه‌ڕی ئێران‌دا. بێئومێدبون له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌كانمان له ناتۆ نه‌هاتن به ده‌م داواكه‌م بۆ هاوكاریكردنمان.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌مارۆی سه‌ر ئێران كارێكی ناوازه‌یه‌و به‌رده‌وامه‌و گه‌مارۆیه‌كی به‌هێزه. هیچ كه‌سێك ناوێرێت یاری له‌باره‌ی گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئێران بكات.
وتیشی، هیچ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران ناكرێت ئه‌گه‌ر رازی نه‌بێت به‌وه‌ی كه نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ته‌رمپ وتیشی، له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ین و هه‌میشه دانوستانی راسته‌وخۆم پێ باشتره. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ئێران ته‌سلیم بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، چیتر وه‌فدی دانوستانكار به گه‌شتی 18 سه‌عاته نانێرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو جارێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نیا پێشنیارێكی ئێران بزانین.