مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئێران متمانه‌ی به ئه‌مریكا نییه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له‌كاتی دانوستاندا ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ ئیسرائیل جارێكی دیكه هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ئێران.
ئاوێنه: سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران و ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هه‌ردو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەكانی ناوچه‌كه‌و جیهانیان تاوتوێ كردوه.
پزیشكیان جه‌ختی كردۆته‌وه كه هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە هه‌میشه له كارنامه‌ی ئێران‌دا بوه‌و له‌و روه‌شه‌وه به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه‌ی كردوه، بەڵام لە کاتی دانوستانەکاندا، ئەمریکا و ئیسرائیل دو جار هێرشیان کردە سەر ئێران و ئەگەری دوبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هه‌نگاوانه‌ش هەیە، کە بونه‌ته هۆی بێمتمانەیی تەواوه‌تی ئێران بەرانبەر بە ئەمریکا.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی لە پێویستیی ڕاگرتنی لێدوانه توندەکانی بەرپرسانی ئەمریکی و هەنگاوە ئیستفزازییەکانی ئەو وڵاتە کردەوە بەمەبەستی بەدەستهێنانی متمانەی ئێران و نیشاندانی جددییەت بۆ بەردەوامیدان به دانوستانەکان له‌پێناو کۆتاییهێنانی یەکجاری بە جەنگ و دوبارەنەبونەوەی ئەزمونەکانی ڕابردو.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه لای خۆیشییه‌وه، لوکاشینکۆ وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە زیادبونی گرژییەکان لە ناوچەكه و لێکەوتە ئەمنیی و ئابوورییەکانی بۆ ناوچەکە و جیهان، هیوای خواست کە ناکۆکییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە چارەسەر بکرێن.
سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا بە ئاماژەدان بەوەی کە بەبێ بوونی متمانە به یەکتر، دانوستان ناتوانێت بگاتە ئەنجامێکی بەردەوام، جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی زەمینەی متمانەسازی لە نێوان لایەنەکاندا کردەوە.