سەرۆکی یەکێتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان دەڵیت "هەرێمی کوردستان ساڵانە تەنها بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلارێک بەرهەمی کشتوکاڵی هەناردە دەکات، بەڵام لەبەرامبەردا ساڵانە زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار هاوردەی کاڵا دەکرێت لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم".
ئاوینە: شێخ مستەفا شێخ عەبدولرەحمان، سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لەڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەکاریگەری جەنگی ئەمریکاو ئێران لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان لەهەرێمی کوردستان بەئاوێنەی راگەیاند گرفتی کوردستان ئەوەیە زیاتر لەوەی بەرهەمهێنو هەناردەکار بێت، بەکاربەرو هاوردەکارە، ئە وتی "ساڵانە تەنها چەند بەرهەمێکی کشتوکاڵ هەناردە دەکرێت بەبڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلارێک، ئەم ١٠٠ ملیۆنە ئەو شتانەش دەگرێتەوە کە هەندێ کۆمپانیا بەرهەمیدەهێنن وەک هەنگوینو شەربەتو لەوەرزی پێگەشتنی میوەشدا ساڵانە هەناری هەڵەبجە بەبڕی کەم تا زۆر دەنێرین بۆ دەرەوە، بەڵام لەبەرامبەردا ساڵانە زیاتر لە ٢٠ ملیار دۆلار هاوردەی کاڵا دەکرێت لەدەرەوە بۆ ناو هەرێم"
بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەکە، کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://www.awene.com/detail?article=134714