دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێی وایه ئێران له دۆخێكی زۆر خراپدایه‌و نزیكه‌ی ته‌واوی سوپاكه‌ی و ته‌نانه‌ت سه‌ركردایه‌تیشی له‌ده‌ستداوه‌و ته‌واو په‌رۆشه بۆ رێككه‌وتن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له كۆشكی سپی، له‌باره‌ی ئێران وتی، ئه‌و وڵاته "ته‌واو په‌رۆشه بۆ رێككه‌وتن"، حكومه‌تی ئێران له دۆخێكی زۆر خراپدایه‌و هیچ شتێكی نییه، ته‌نانه‌ت رێبه‌رایه‌تیش.
جه‌ختیشی كرده‌وه، نامه‌وێت بچمه نێو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، به‌ڵام ئێران نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنێت.
تره‌مپ جارێكی دیكه دوپاتیكرده‌وه كه "سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌م له ئێران له‌ناوبراون، سه‌ركرده‌كانی ریزی دوه‌میش له‌ناوبراون، ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ریزی سێیه‌م مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. با بزانین چی روده‌دات."
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه "ئێران پیشانی داوه كه زۆر سه‌رسه‌خته. واش ده‌رده‌كه‌وێت كه دانوستانه‌كان گه‌یشتونه‌ته بنبه‌ست. ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت ئاگربه‌ست بشكێنن؟" تره‌مپ وتی، نازانم سه‌رسه‌ختی به مانای چییه؟ چونكه له‌راستیدا هیچ كه‌سێك نازانێت له دانوستانه‌كاندا چی ده‌گوزه‌رێت. ئه‌مه‌ش كه‌مێك كێشه‌سازه. سه‌ركرده‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ سوپاكه‌یان له‌ناوبران، نزیكه‌ی ته‌واوی سوپاكه‌یان له‌ناوبراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی، هه‌مو هێزی ده‌ریایی ئێران، 159 كه‌شتی بو و سه‌رجه‌م ئه‌و 159 كه‌شتییه نوقمی ده‌ریا كراون و له‌ناوبراون.