جێگری سه‌رۆكی نوسینگه‌ی رێبه‌رایه‌تی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێران ته‌واو باشه‌و سه‌رقاڵی به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانی وڵاته.
ئاوێنه: موحسین قومی، جێگری سه‌رۆكی نوسینگه‌ی رێبه‌رایه‌تی باڵای ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له لێدوانێكدا وتی، ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی، ته‌واو باشه‌و سه‌رقاڵی رێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروباری وڵاتە.
موحسین قومی وتوشیه‌تی "دوژمن دەیەوێت بە دروستکردنی پڕوپاگەندە دەربارەی تەندروستی موجته‌با خامنه‌یی، وامان لێبكه‌ن كاردانه‌وه نیشان بده‌ین و لە ڕێگەی ئەو کاردانەوانەشەوە پیلانەکانی خۆیان بەرەوپێش ببه‌ن."
ئه‌و قسانه‌ی قومی له‌كاتێكدان كه له دوای کوژرانی عەلی خامنەیی و گەیشتنی و دانانی موجتەبا خامنەیی له شوێنی، میدیای ره‌سمی ئێران باسی له‌وه كرد كه موجته‌با له هێرشه‌كانی ئیسرائیل و ئه‌مریكادا برینداربوه.
لەو کاتەوەی موجتەبا خامنەیی دەسەڵاتی گرتوەتە دەست، هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی یان دەنگییەکی بڵاونەکراوەتەوە و میدیاکانی ئێران تەنیا ئەو پەیامە نوسراوانە بڵاودەکەنەوە کە دەدرێنە پاڵی.