وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هاوتاكانی خۆی له وڵاتانی ناوچه‌كه له دوایین هه‌ڵوێست و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ ئاگاداركردۆته‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له وڵاتانی توركیا، میسر، قه‌ته‌ر، سعودیه، عێراق و ئازه‌ربایجان، به ته‌له‌فۆن قسه‌ی كردوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، عراقچی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی له دوایین هه‌ڵوێست و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كانی ئێران له‌باره‌ی كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ده‌ستدرێژییه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل ئاگاداركرده‌وه.