ترەمپ دواین پێشنیاری ئێرانی ڕەتکردەوە و هۆشداریی توند دەدات
  2026-05-01       501       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ڕازی نییە لە نوێترین پێشنیاری ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتن.

ئاوێنە: ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: "لە ئێستادا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ ئێران دانوستان دەکەین، و پێشکەوتنمان لە گفتوگۆکاندا بەدەستهێناوە."

سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "دڵنیا نیم لەوەی کە دەگەینە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران."

ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئێران دوو بژاردەی لەبەردەمدایە؛ یان وێرانکردنی لە ڕێگەی بۆردومانەوە، یان ئەنجامدانی ڕێککەوتن، و بەم زووانە پەرەسەندنێکی پەیوەست بە ئێران ڕادەگەیەنم."

لە لایەکی دیکەوە ڕایگەیاند: "ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق قسەم کردووە و ئێمە زۆر بە توندی پشتگیری دەکەین."

پێشتر لەمڕۆدا، میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرە پاکستانییەکانەوە وەڵامێکی هەموارکراوی ئێرانی وەرگرتووە بۆ مەرجە نوێیەکانی ئەمریکا بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ.

ئێران ڕۆژی هەینی ڕادەستکردنی پێشنیارە هەموارکراوەکەی لە دانوستانەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند، دوای ئەوەی لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێڕەوی گفتوگۆکان تووشی جۆرێک لە بنبەست ببوو، لە کاتێکدا ئیدارەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی "بژاردەی سەربازی" دەکات.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×