عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئسێران له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت،"ئێران ڕێزگرتنی خۆی بۆ سەروەری عێراق و پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان دوپاتدەکاتەوە".
ئاوێنە: عه‌باس عێراقچی له نوسینێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی "X" نوسیویه‌تی، "پێشوازی لە هەڵبژاردنی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ کاندیدکردنی سەرۆک وەزیران دەکەم، هەروەها پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی برام دەکەم بە بۆنەی دەستبەکاربونی، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە پێکهێنانی حکومەت و خزمەتکردنی گەلی عێراق".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێران ڕێزگرتنی خۆی بۆ سەروەری عێراق و پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدان و بەرزکردنەوەی هاوکارییەکان دوپاتدەکاتەوە بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردو نەتەوە بکات".
ئه‌و په‌یامه‌ی ئێران دره‌نگوه‌خته و پێده‌چێت "دواهەمین" وڵات بێت كه پیرۆزیایی بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و عه‌لی زه‌یدی ده‌نێرێت، له‌كاتێكدا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر راسپاردنی زه‌یدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق تێپه‌ڕیوه.