محەمەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، ئەگەری پێکدادانی دووبارە لەنێوان ئێران و ئەمریکادا ھەیە.
ئاوێنە: محەمەد جەعفەر ئەسەدی، جێگری سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا ڕایگەیاند، پێکدادانی دووبارە لەنێوان ئێران و ئەمریکادا "ئەگەرێکی کراوەیە."
بە وتەی ئەو، "بەڵگەکان ئەوەیان نیشانداوە کە ئەمریکا پابەندی هیچ پەیمان و ڕێککەوتنێک نییە."
وتوشیەتی، هەنگاو و لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەمریکا "زیاتر لایەنی میدیاییان هەیە؛ یەکەم بۆ ڕێگریکردن لە دابەزینی نرخی نەوت و دووەمیش بۆ چوونە دەرەوە لەو تەنگژەیەی کە خۆیان دروستیان کردووە، دەخرێنەڕوو."
ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ هەر ئەگەرێک "لە ئامادەباشیی تەواودان."
نزیکەی سێ هەفتە بەسەر دەستپێکردنی ئاگربەستە لەرزۆکەکەی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام سەرەڕای ئاگربەستەکە، گەرووی هورمز هەر بە داخراوی ماوەتەوە.