فایننشاڵ تایمز رایگەیاند، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات فرۆشتنی چەک بە بەهای ٨.٦ ملیار دۆلار بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبخات لەبەرامبەر هێرشەکانی ئێران.
ئاوێنە: فایننشاڵ تایمز بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەوڵدەدات فرۆشتنی چەک بە بەهای ٨.٦ ملیار دۆلار بە هاوپەیمانەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەکی بەپەلە پێشبخات، بەمەبەستی بەهێزکردنیان لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەنیازی ئەوەیە بەپشتبەستن بە 'باری نائاسایی'، پرۆسەی پێداچوونەوەی کۆنگرێس سەبارەت بەو فرۆشتنانە تێپەڕێنێت.
ئەوەش خراوەتە روو، ئەو فرۆشتنە بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها وەزیری دەرەوە هەوڵدەدرێت پڕۆسەکە بەشێوەیەکی خێرا ئەنجام بدات.