جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی كه پلانیان هه‌یه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندی بكه‌ن، رێگه به كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ناده‌ن به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئاوێنه: عه‌لی نی‌ك زاد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ گه‌روی هورمز، رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌ك له په‌رله‌مان كه به‌پێی یاساكه كه‌شتییه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل مافی ئه‌وه‌یان نابێت به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌گوێره‌ی یاساكه، كه‌شتییه‌كانی سه‌رجه‌م وڵاتانی دیكه مافی تێپه‌ڕینیان به گه‌روه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام ئێران له‌به‌رامبه‌ر خزمه‌گوزارییه‌كان، سه‌لامه‌تی، پاراستنی ژینگه و رێبه‌ریكردنی كه‌شتییه‌كان، باجیان لێوه‌رده‌گرێت.
به‌قسه‌ی عه‌لی نی‌ك زاد، وه‌رگرتنی باجێكی له‌و جۆره له جیهاندا شتێكی باوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه كه گه‌روی هورمز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی به‌ر له جه‌نگ.