به‌گوێره‌ی داتاكانی پێگه‌ی "تانكه‌ر تراكه‌رز"، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوێت له مانگی نیساندا سفر بوه، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره له‌دوای جه‌نگی كه‌نداوی ساڵی 1991، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته سفر ده‌بێت.
ئاوێنه: به‌پێی داتاكانی پێگه‌ی "تانکەر تراکەرز"، کوێت لە ماوەی مانگی نیسانی ڕابردودا "سفر" هەناردەی نەوتی تۆمارکردوە، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره لە دوای جەنگی کەنداوی ساڵی 1991ـەوە، ئه‌و وڵاته هیچ بڕە نەوتێکی خاوی هەناردە نەکردوە.
دامەزراوەی پترۆڵی کوێتی له‌وباره‌یه‌وه هیچ ڕونکردنەوەیەکی فەرمی بڵاونەکردوەتەوە، لە کاتێکدا پێگه‌كه جەختی كردۆته‌وه کە هەناردەی نەوتی کوێت لە مانگی ڕابردودا "سفر" به‌رمیل بوه.
"تانکەر تراکەرز" لە ڕێگەی هەژمارەکەی لە سەکۆی ئێکس وتویه‌تی"تا ئێستاش کوێت نەوت بەرهەم دەهێنێت، کە بەشێکی کۆگا دەکات و بەشێکی تری ده‌پاڵێوێت بۆ بەرهەمە سوتمه‌نییه‌كان و هەندێک له‌و سوته‌منییه هەناردە کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەوتی خاوی كوێت هه‌نارده نه‌كراوه."
پێشتر دامەزراوەی پترۆڵی کوێت چەندین جار لە مانگەکانی ئازار و نیساندا باری نائاسایی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ڕاگەیاندوه، ئەمەش بەهۆی مەحاڵبونی تێپەڕینی تانکەرەکان بە گەروی هورمزدا لە ئەنجامی ئەو گرژییانەی پەیوەستن بە جەنگ لەگەڵ ئێران‌دا.