ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا وه‌ڵامی پێشنیاره 14 خاڵییه‌كه‌ی ئێران بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ داوه‌ته‌وه‌و له ئێستا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌مریكان و پاشان وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، پێشنیاره 14 خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه له‌رێگه‌ی پاكستانه‌وه گه‌یه‌ندرایه ئه‌مریكا، ته‌نیا سه‌رنجی له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به جه‌نگه‌و ورده‌كاری بابه‌تی ئه‌تۆمی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و 14 خاڵه‌دا باس نه‌كراوه.
وتیشی، وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ پێشنیاره‌كه له‌ڕێگه‌ی پاكستانه‌وه گه‌یشتۆته ده‌ست تاران و له ئێستادا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی وه‌ڵامه‌كه‌ن و پاش ته‌واوكردنی وه‌ڵامی تێڕوانینه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ده‌نه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه لەم قۆناغەدا ئێمه هیچ دانوستانێکی ئەتۆمی ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها وتیشی، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی كه گوایه ئێران پابه‌ند ده‌بێت به لابردنی مین له گه‌رومی هورمز، "تەنیا خەیاڵاتی میدیاکانن."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی پێشنیاریان كردوه بۆ لێكتێگه‌یشتنه له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به جه‌نگ و پاشان له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا ورده‌كارییه‌كانی جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه تاوتوێ ده‌كرێن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ژێر فشار و پێدانی مۆڵه‌تدا، دانوستان قبوڵ ناكات.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ پابه‌ندبونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، به‌قایی وتی، چه‌مكی گه‌ره‌نتی له‌م تێڕوانینه‌دا پشت به‌ستنی ئێران به هێز و كارته ناوخۆییه‌كانی خۆی نه‌ك پابه‌ندبونی لایه‌نی به‌رامبه‌ر.