دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشنیاره نوێیه‌كه‌ی ئێرانی بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ تاوتوێ كردوه، به‌ڵام پێشنیاره‌كه‌ی پێ قبوڵكراو نییه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكی كورتدا له‌ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به میدیای ئیسرائیلی وتوه، پێشنیاره نوێیه‌كه‌ی ئێرانم تاوتوێ كردوه، بۆ من جێگه‌ی قبوڵ نییه.
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به‌رگریی له بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردوه‌و وتویه‌تی، لێی خۆش بن، ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌رده‌می جه‌نگه. ئیسرائیل به‌رگه‌ی نه‌ده‌گرت ئه‌گه‌ر من و نه‌ته‌نیاهو نه‌بوینایه. ئێوه پێویستتان به سه‌رۆك وه‌زیرانێكی سه‌رنجی له‌سه‌ر جه‌نگ بێت نه‌ك كاری پڕوپوچ.