كه‌شتییه‌كی بازرگانی كه له كه‌ناراوه‌كانی باكوری شاری فوجه‌یره‌ی میرنشینه یه‌كگرتووه‌كانی ئیمارات بووه، به مووشه‌كی نه‌ناسراو هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و زیانی مادی به‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتووه و تیمی سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌یش سه‌لامه‌تن.
ئاوێنە: ده‌سته‌ی ئۆپراسیۆنه بازرگانییه ده‌ریاییه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م بڵاوی كرده‌وه، كه كه‌شتییه‌كی بازرگانی به مووشه‌كی سه‌رچاوه نه‌زانراو له كاتی كه‌شتیوانی له دووری نزیكه‌ی 78 میل له ئاوه‌كانی باكوری شاری فوجه‌یره‌ی ئیمارات هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر.
ده‌سته‌كه دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی تیمی كه‌شتییه‌كه سه‌لامه‌تن و زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا زیانی مادییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە ئۆپراسیۆنی ڕزگاركردنی كه‌شتییه گیرخواردووه‌كان له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به به‌شداری 100 فڕۆكه‌ی جه‌نگی و 15 هه‌زار سه‌رباز ده‌ست پێ ده‌كات، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه و به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌نگاوێكی له‌مشێوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پێشێلكردنی ته‌واوه‌تی و شكاندنی ئاگربه‌سته.