فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایگه‌یاند، دو كه‌شتی بازرگانی ئه‌مریكا به سه‌ركه‌وتویی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه موشه‌كییه تێكشكێنه‌ره‌كانیان به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون به‌ره‌و كه‌نداو.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كه‌شتییه موشه‌كییه تێكشكێنه‌ره‌كانمان له ئێستادا له‌نێو كه‌نداوی عه‌ره‌بیدان، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕین له‌پێناو پاڵپشتیكردنی پڕۆژه‌ی ئازادیی هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان له گه‌روه‌كه‌دا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، هێزه‌كانیان چالاكانه هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جوڵه‌ی كه‌شتیوانی بازرگانی له گه‌روه‌كه‌دا.
وتوشیه‌تی، وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌م دو كه‌شتیی بازرگانی به ئاڵای ئه‌مریكاوه به‌سه‌ركه‌وتویی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون و له ئێستا به‌سه‌لامه‌تی به‌ره‌و جێی مه‌به‌ستی خۆیان به‌ڕێوه‌ن.