سوپای پاسدارانی ئێران قسه‌كانی سێنتكۆم ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، له چه‌ند سه‌عاتی رابردودا هیچ كه‌شتییه‌كی بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگر به گه‌روی هورمزدا تێنه‌په‌ڕیوه.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی"هیچ جۆره كه‌شتییه‌كی بازرگانی و نه‌وتهه‌ڵگر له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتی رابردودا به گه‌روی هورمزدا تێنه‌په‌ڕیوه‌و بانگه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌وباره‌یه‌وه بێ بنه‌ماو درۆی ته‌واون."
سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه، هەر جوڵەیەکی دەریایی کە پێچەوانەی بنەما ڕاگەیەندراوەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بێت، ڕوبەڕوی مەترسی جدی دەبێتەوەو کەشتییە سەرپێچیکارەکان به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه رادەگیرێن."
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران پاش ئه‌وه دێت كه پێشتر فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دو كه‌شتی تێكشكێنه‌ری وڵاته‌كه‌یان به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون و چونه‌ته نێو كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سێنتكۆم، به پاڵپشتی ئه‌و كه‌شتییه تێكشكێنه‌رانه، دو كه‌شتی بازرگانی به ئاڵای ئه‌مریكاوه به‌سه‌ركه‌وتویی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون.