فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌ش به‌له‌می ئێرانیان تێكشكاندون كه ویستویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان به‌ڵام میدیای ره‌سمی ئێران ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌دمیراڵ براد كوپه‌ر، فه‌رماده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، له لێدوانێكدا وتی، شه‌ش به‌له‌می ئێرانیان تێكشكاندون كاتێك ویستویانه هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له گه‌روی هومرز.
میدیای ره‌سمی ئێران له زاری به‌رپرسێكی باڵای سه‌ربازیی وڵاكه‌یه‌وه وتویه‌تی، بانگه‌شه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی تێكشكاندنی ژماره‌یه‌ك به‌له‌می سه‌ربازیی ئێران، "درۆیه."
کوپەر وتوشیه‌تی، هه‌روه‌ها بەرپەرچی ئەو موشەکە کروز و درۆنانەی ئێرانی‌یان داوەتەوە کە لەلایەن هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه تەقێنراون، ئەوه‌ش هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمریکا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی هاتوچۆی کەشتییەکان بەناو گەروی هورمزدا.
كوپه‌ر هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە گەروی هورمز رێڕەوێکمان کردۆتەوە بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی جوڵەی کەشتیوانی.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، كەشتی ناو ئاوەکانی کەنداو سەر بە 87 وڵاتن و داوایان لێده‌كه‌ین بەو رێڕەوە سەلامەتە ناو گەروەکەدا تێپەڕن.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، رێڕەوە سەلامەتەكەمان لە مین پاککردوەتەوەو بەم زوانە بە هەردو ئاڕاستەدا دەیکەینەوە.
فه‌رمانده‌ی سێنتكۆم هۆشداری داوه‌ته ئێران كه هێزەکانیان دوربكه‌ونه‌وه له كه‌شتییه بازرگانییه‌كان و كه‌شتییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له کاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا.
كۆپه‌ر جه‌ختیشی كردۆته‌وه گەمارۆی دەریایی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، کە ڕێگری لە چون یان هاتنی کەشتییەکان بۆ به‌نده‌ره‌كانی ئێران دەکات، هێشتا لە کاردایە و ئەنجامەکانیشی لە سەروی چاوه‌ڕوانییه‌وه بون.