دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هەڕەشەی "سڕینه‌وه‌ی ئێران لەسەر ڕوی زەوی" ده‌كات ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته هێرش بکه‌نه سه‌ر ئەو کەشتییە ئەمریکییانەی کە ڕێبەریی کەشتییە بازرگانییەکان دەکەن بۆ تێپه‌ڕبون بە گەروی هورمزدا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به فۆكس نیوزی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه جه‌نگییانه‌ی ئه‌مریكا كه رێبه‌ریی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا.
تره‌مپ وتوشیه‌تی، ئێران یان ده‌بێت به نیازپاكییه‌وه رێككه‌وتن بكات یاخود ده‌ست به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان له‌دژی ده‌كه‌ینه‌وه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، ئێران له ئێستادا زۆر نه‌رمه بۆ دانوستانی ئاشتیانه.
به‌قسه‌ی تره‌مپ گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئێران، باشترین مانۆڕی سه‌ربازی بوه له مێژودا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، باشترین چه‌ك و بنكه‌ی سه‌ربازییمان له سه‌رتاسه‌ری جیهنان هه‌ن، ئه‌گه‌ر پێویست بكات به‌كاریان ده‌هێنین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتوشیه‌تی، كۆكردنه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه له ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتویه‌تی، ئێران ئه‌و وڵاتانه‌ی كردوه‌ته ئامانج كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به پڕۆژه‌ی هاتوچۆی ئازادیی كه‌شتیوانییه‌وه نییه، له‌نێویاندا كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری كۆریای باشور. وتوشیه‌تی، ره‌نگه ئێستا كاتی ئه‌وه بێت كه كۆریای باشور بێته ناو پڕۆژه‌ی ئازادیی كه‌شتیوانی.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، حه‌وت به‌له‌می بچوكی سه‌ربازیی ئێرانمان تێكشكاندوه، ئه‌وه‌ش هه‌مو ئه‌و شتانه بو كه مابویان.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا تاوه‌كو ئێستا هیچ زیانێك له هیچ كه‌شتییه‌ك نه‌كه‌وتوه له‌كاتی تێپه‌ڕبون به گه‌روی هورمزدا جگه له كه‌شتییه‌كه‌ی كۆریای باشور نه‌بێت.