وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كات كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، "له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه" كرانه سه‌ر وڵاته‌كه‌و ده‌شڵێت، مافی ره‌وای خۆمانه وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه بده‌ینه‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئیمارات به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان ده‌كات كه شوێن و دامەزراوە مەدەنییەکانییان کردوەتە ئامانج بە بەکارهێنانی موشەک و درۆن و له ئاكانی ئه‌و هێرشانه‌دا سێ کەسی هیندی برینداربون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات وتوشیه‌تی، ئەم دەستدرێژییانە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و دەستدرێژییەکی ڕەتکراوەن و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆشن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری و سەلامەتی خاکی وڵاته‌كه و دژی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و په‌یمانی نەتەوە یەکگرتوەکانن.
ئیمارات جەختی کردۆتەوە کە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا کەمتەرخەمی ناکات لە پاراستنی ئاسایش و سەروەری خۆی و مافی تەواو و ڕەوای خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی ئەم دەستدرێژییانە، بەشێوەیەک کە به‌گوێره‌ی یاسا پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتی خاک و هاوڵاتیانی مسۆگه‌ر بكات.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختیشی له پێویستی ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم هێرشە كردۆته‌وه‌و وتوشیه‌تی، دەوڵەتی ئیمارات ئێران بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم هێرشە ناپاکانە و لێکەوتەکانیان ده‌زانێت.