ڕۆژنامەی "ئیسرائیل هیۆم" لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە گواستییەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەرقاڵی ڕاوێژکارییەکی چڕن بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی وەڵامدانەوەی ئێران.
ئاوێنە: سەرچاوەکان ڕاشیانگەیاندووە، ئەو بژاردانەی خراونەتە ڕوو پێکهاتوون لە ئەنجامدانی گورزی ورد بۆ سەر سەکۆکانی هەڵدانی موشەک و ئەو ئامانجە سەربازییانەی کە هەڕەشە لە هاتوچۆی کەشتیوانی دەکەن لە گەرووی هورمز، یان ئەنجامدانی هێرشێکی هاوتەریب بۆ سەر دامەزراوەکانی وزە لە ناوخۆی ئێراندا.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی زیادکردووە، چاوەڕوان ناکرێت ئیسرائیل دەستپێشخەری بکات لە ئەنجامدانی کردەوەیەکی سەربازیی پێشوەختە دژی ئێران، مەگەر ئەوەی داواکارییەکی ڕاشکاوانەی لە واشنتۆنەوە پێبگات.