ترەمپ: بەم نزیكانە چەك بە دەستی خۆپیشاندەرانی ئێران دەگات
  2026-05-05       587       

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا رای گەیاند، لەگەڵ ئێران رێككەوتنێكی دروست ئەنجام دەدەن، یانیش لە رووی سەربازییەوە بە ئاسانی بەسەری سەردەكەون. وتیشی "ئەگەر شەڕ روو بدات، ئەوا لەوانەیە دوو یان سێ هەفتە بخایەنێت".هەروەها وتیشی، " بەم نزیكانە چەك بە دەستی خۆپیشاندەرانی ئێران دەگات"

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە پێنجی ئایار، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا دووپاتی دەكاتەوە، ئێران دەبێت بە دروستی لەگەڵ ئەمەریكا رێكبكەوێت، ئەگەر نا شەڕ هەڵدەگیرسێتەوە و ئەمجارە ئەمەریكا بە ئاسانی لە رووی سەربازییەوە سەردەكەوێت.

ترەمپ دەشڵێ‌، "ئێرانییەكان كە قسەم لەگەڵ دەكەن، شێوازیان تەواو جیاوازە كە لە راگەیاندن دەردەكەون".

لە حاڵەتی هەڵگیرسانەوەی شەڕ ترەمپ دووپاتی دەكاتەوە، ئەمجارە كات هۆكارێكی گوشار نییە بۆ ئەمەریكا، تەنیا بە دوو یان سێ هەفتە جەنگەكە كۆتایی دێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×