وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە ناچنە نێو ئاسمان و ئاوی کەناراوەکانی ئێرانەوە و "بەدوای شەڕەوە نیین"، ئەوەشی ئاشکراکرد کە هێشتا جەنگ کۆتایی نەهاتووە، بەڵام هەر هێرشێک بۆسەر کەشتییەکانیان لە گەرووی هورمز بە وەڵامێکی "وێرانکەر" رووبەڕوو دەبێنەوە.
ئاوێنە: پیت هێگسێس، وهزیری جهنگی ئهمریكا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێران گەرووی هورمز وەک چەکێک بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردەهێنێت. هێزهكانمان ناچار نین بچنه ناو بواری ئاسمانی و ئاوه ههرێمایهتییهكانی ئێران و ئێمه بهدوای شهڕهوه نین. هەروەها پرۆژەی ئازادی دەیسەلمێنێت کە ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمز ناکات".
وتیشی "ئەگەر ئێرانییەکان هێرش بکەنە سەر هێزو کەشتییە بازرگانییەکان، روبەڕووی هێزێکی وێرانکەر دەبنەوە. هەربۆیە پێمان باشە ئۆپەراسیۆنی "پرۆژهی ئازادی" ئاشتیانە بێت، بەڵام ئامادەین بەبێ دوودڵی بەرگری لە گەل و کەشتییەکانمان بکەین".
وەزیرەکەی جەنگ باس لەوەدەکات کە ئێران کۆنترۆڵی بهسهر گەرووی هورمز نییه و ویلایەتە یەکگرتووەکان هێز بۆ یارمەتیدانی خەڵکی دیکە بەکاردەهێنێت. هەروەها ئەو هیوادارە تاران بگاتە ڕێککەوتن. چونکە "ئاگربەست لەگەڵ ئێران کۆتایی نەهاتووە؛ ئاگربەست لەگەڵ ئێران تائێستا بەردەوامە، ئێمەش لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
پیت داواش له ئێران دەکات کەله رێكارهكانیدا "وریا" بێت، بۆ زامنكردنی ئهوهی ئاگربهست پێشێل ناكات.
بەوتەی پیت هێگسێس "ئێرانییەکان ههست به شەرم دەكهن كه بانگەشەی ئەوە دەکەن ئەوان کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەن، بەڵام وا نییە".