ترەمپ: ئێران دەبێت ئاڵای سپی خۆ بەدەستەوەدان بەرز بکاتەوە
  2026-05-05       235       

سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا ئاشکرایکردووە کە هێزی دەریایی و سەرکردەکانیان بەتەواوی لەناوچوون و دەبێت "ئاڵای سپی خۆبەدەستەوەدان بەرزبکاتەوە".

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبەردەم کۆشکی سپی بە رۆژنامەنوسانی وت "سوپای ئێرانمان بەتەواوی لەناوبردووە. ئێران هیچ شانسێکی نییە. هێزی دەریایی نەماوە، سەرکردەکانیش لەناوچوون".

ترەمپ لەئەنجامی وتەکانیدا ئاماژە بەوەش دەکات کە ئێران "دەبێت ئاڵای سپیی خۆبەدەستەوەدان بەرز بکاتەوە". وتیشی "ڕێگە بە کەسانی شێت نادەین خاوەنی چەکی ئەتۆمی بن".

راشیگەیاند "ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت، ئەگەرنا هەموو جیهان تووشی کێشە دەبێت. هێزی ئاسمانی ئێران و سیستمی بەرگری ئاسمانی و رادارمان بەتەواوی لەناوبرد".

بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا، ئێران ناچار بووە بەلەمی خێرا کە ره‌شاشی لێبه‌ستراوه‌ بەکاربهێنێت، چونکە ئێستا هەموو کەشتییەکانیان لە بنی دەریاکاندان.

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت "فڕۆکە بۆمبهاوێژە جوانەکانی B-2 توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان بەتەواوی لەناوبرد".

"ئەگەر ئێران خاوەنی چەکی ئەتۆمی بووایە، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئیسرائیل لەناو دەچوون، ئێرانییەکان سەرنجیان دەخستە سەر ئەوروپا و دواتریش بۆ ئەمریکا". ترەمپ وا دەڵێ
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×