لەگەڵ چوونە ناو ٦٨هەمین ڕۆژی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاریدا بە شێوەیەکی کاتی ئۆپەراسیۆنی "پڕۆژەی ئازادی" تایبەت بە پاراستنی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز ڕابگرێت. بە وتەی ترەمپ، ئەم هەنگاوە لەسەر داواکاریی پاکستان و چەند وڵاتێکی دیکە نراوە. هاوکات لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا، وەزیری دەرەوەی ئێران (عەباس عێراقچی) بە سەردانێک لە وڵاتی چینە.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا تیشکی خستووەتە سەر بێدەسەڵاتیی واشنتن لە کردنەوەی گەرووی هورمزدا و ئاماژەی بەوە کردووە کە پڕۆژەکەی ترەمپ سنوورداربوونی تواناکانی ئەمریکا لە سەپاندنی واقیعێکی نوێ لەو ناوچەیەدا دەردەخات. ڕۆژنامەکە هەوڵەکانی پێشووی واشنتنی بۆ شکاندنی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووەکەدا بە "سەرکێشییەکی پڕ مەترسی" وەسف کردووە.
وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە شیکارییەکدا تیشک دەخاتە سەر لاوازییەکانی ئەمریکا و ئاماژە بەوە دەکات کە دەستپێشخەرییەکەی دۆناڵد ترەمپ ناسراو بە "پڕۆژەی ئازادی"، سنوورداربوونی تواناکانی واشنتۆن لە سەپاندنی واقیعێکی نوێ لە گەرووی هورمزدا دەردەخات.
لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەکەدا کە لەلایەن ڕۆژنامەنووس (جارید مالسین)ـەوە ئامادە کراوە، باس لەوە کراوە ئەو ئۆپەراسیۆنەی کە ترەمپ سەرەنجام بڕیاری هەڵپەساردنی دا، تەنها "سەرکێشییەکی پڕ مەترسی" بووە. ئامانجی سەرەکیی واشنتۆن شکاندنی ئەو کۆنترۆڵە کردارییە بوو کە ئێران بەسەر گەرووەکەدا سەپاندوویەتی بۆ گەڕاندنەوەی ئازادیی کەشتیوانی، بەڵام پێشهاتەکان دەریاندەخەن کە ئەمریکا لەو هەوڵەیدا تا ئێستا بێ دەسەڵات ماوەتەوە.