دۆناڵد ترەمپ دەڵێت "ئێران رازی نەبێت بەداواکارییەکانمان، بۆمباران دەستپێدەکاتەوە، زۆر خراپتر لەوەی پێشتر".
ئاوینە: ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەتروس سۆشیال رایگەیاند "ئەگەر ئێران رازی بێت بەداواکارییەکانمان دەگەینە رێککەوتنو رێگەی هورمز دەکرێتەوەو گەمارۆدانی سەر بەندەرەکانی ئێران کۆتایی دێت".
راشیگەیاند "ئێران رازی نەبێت بەداواکارییەکانمان، بۆمباران دەستپێدەکاتەوە، زۆر خراپتر لەوەی پێشتر".
ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەکسیۆس رایگەیاندووە، ئەمریکاو ئێران زۆر نزیکبوونەتەوە لەڕێککەوتن لەسەر یاداشتێکو چاوەروانی وەڵامی ئێران دەکرێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتووداو پێشبینی دەکرێت وەڵامی ئێرانیش ئەرێنی بێت.