عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چین رایگه‌یاند، ئه‌و وڵاته پێی وایه ئێرانی دوای جه‌نگ جیاوازه له ئێرانی به‌ر له جه‌نگ و پێگه نێوده‌ڵه‌تییه‌كه‌ی به‌رزتر بۆته‌وه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌دوای دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی به میدیای وڵاته‌كه‌ی وت، دۆسته چینییه‌كانمان پێیان وایه ئێران دوای جه‌نگ جیاوازه له ئێران له جه‌نگ و پێگه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی به‌رزتر بۆته‌وه و توانا و ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌لمانده‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش سه‌رده‌مێكی نوێی هاریكاری له‌نێوان ئێران وڵاتانی دیكه له‌پێشه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ هاوتا چیینییه‌كه‌ی تاوتوێی هه‌مو بابه‌ته‌كانی ئێستایان كردوه، له‌وانه‌ش چۆنییه‌تی كۆتاییهێنان به جه‌نگ، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، سزاكانی سه‌ر ئێران، گه‌روی هورمز و ئه‌و دانوستانانه‌ی كه ئێستا له ئارادان.
هه‌روه‌ها عراقچی له پۆستێكدا له سه‌كۆی ئێكس، كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، به كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌مدار ناوبردوه و وتویه‌تی، هه‌ردولایان جه‌ختیان له مافی ئێران بۆ سه‌پاندنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه كردۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لایه‌نی ئێرانی پێزانینی هه‌بو بۆ پێشنیاره چوار خاڵییه‌كه‌ی چین له‌پێناو پاراستن و به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له‌ناوچه‌كه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، تاران متمانه‌ی به چین هه‌یه و هیواداره ئه‌و وڵاته به‌رده‌وام بێت له رۆڵی كارای خۆی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و كۆتاییهێنان به جه‌نگ و پشتیوانیكردن له دروستكردنی چوارچێوه‌یه‌كی نوێ بۆ قۆناغی دوای جه‌نگ له ناوچه‌كه كه هاوسه‌نگی له‌نێوان گه‌شه‌پێدان و ئاسایش بهێنێته‌دی.