محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به‌دور نازانێت، به‌ڵام پلانی دوژمن بۆ تێكدانی یه‌كگرتویی ناوخۆی ئێرانه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قاڵیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له په‌یامێكی ده‌نگیدا وتی، دوژمن لە پلانه نوێكه‌یدا لە ڕێگەی گەمارۆی دەریاییەوە ده‌یه‌وێت گوشاری ئابوری و پڕوپاگه‌نده‌ی میدیایی دروست بكات بۆ تێكدانی یەکڕیزی و یەکگرتویی ئێران تا ناچارمان بکات تەسلیم بین.
وتیشی، "بێگومان ئێمە ئەگەری هێرشی سەربازی بەدور نازانین، بەڵام ئەو بەشەی لە پلانی دوژمن کە پەیوەندی بە کۆمەڵگەوە هەیە، لاوازکردنی ئێرانە لە ناوخۆوە."
به‌قسه‌ی قاڵیباف "دوژمن هیوایەکی زۆری له‌سه‌ر گوشاری ئابوری هه‌ڵچنیوه‌و دیارە کە دیسانەوە زانیاریی هەڵەیان پێداوەو لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانه، بڕیاری هەڵەیان داوە."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بەرپرسانی جێبەجێکاری وڵات ئاگاداری ئەو بابەتەن کە جەنگ چۆتە قۆناغێکی نوێوە کە ڕۆڵی ئەوانی لە ڕابردو کاریگەرتر کردوە و دەبێت هاوشێوەی سەردەمی جەنگ، لەم سەردەمەشدا بە پلاندانان كاربكه‌ین."