بنیامین نەته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، گرنگترین ئامانجی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه كه تەواوی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران ببرێته ده‌ره‌وه‌و تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌و وڵاته‌ش هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ئاوێنه: بنیامین نەته‌نیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە سەرەتای کۆبونەوەی کابینەی حكومه‌ته‌كه‌یدا، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بە بابەتی ئێران و هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا لەو بوارەدا کرد.
نەته‌نیاهو سەبارەت بە پەیوەندییه‌كانیان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکان وتی "هەماهەنگییەکی تەواو لە نێوانماندا هەیە؛ هیچ شتێکی چاوەڕوان نەکراو بونی نییە. ئێمە ئامانجی هاوبەشمان هەیە و گرنگترین ئامانجیشمان ئه‌وه‌یه تەواوی یۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران ببرێته ده‌ره‌وه‌و تواناکانی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه."
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "ترەمپ پێیوایە دەتوانێت بە هەر ڕێگەیەک بێت دەستی بەم ئامانجە بگات. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بۆ هەر سیناریۆیەک ئامادەین و ئەمە ئەو ڕێنماییەیە کە من بە سوپای ئیسرائیل و ڕێکخراوە ئەمنییەکانمانم داوە. ئیسرائیل لە هەمیشە بەهێزترە؛ ئێران و هێزە بریكاره‌كانی لە هەمیشە لاوازترن."
ئەو وتیشی "ئێمە سەرقاڵی پاراستنی پەیوەندی بەردەوامین لەگەڵ هاوڕێیانمان لە ویلایەتە یەکگرتوەکان. من نزیکەی هەمو ڕۆژێک لەگەڵ سەرۆک ترەمپ قسە دەکەم. تیمی من و تیمی ئەو ڕۆژانە به‌یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆش قسه‌یان كردوه، بەیەکەوە قسە دەکەن. من ئەمشەو دوبارە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ قسە دەکەمەوه."