فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، كه‌شتییه‌كی ئێرانی‌یان له كه‌نداوی عومان له كارخستوه كاتێك ویستویه‌تی گه‌مارۆ ده‌ریارییه‌كه‌ی ئه‌مریكا پێشێل بكات.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، هێزه‌كانیان چاودێری كه‌شتییه‌كی ئێرانی به‌تاڵییان كردوه له ئاوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی كه‌نداوی عوماندا بەرەو بەندەرێکی ئێرانی تێپەڕ دەبو.
وتوشیه‌تی، هێزەکانی ئەمریکا چەندین هۆشدارییان ئاراستە کرد و کەشتییە ئێرانییه‌كه‌یان ئاگاداركرده‌وه كه گەمارۆکانی ئەمریکای پێشێل کردوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، دوای ئەوەی تاقمی کەشتیی حەسنا پابەندی هۆشدارییە دوبارەبوەکان نەبون، هێزەکانی ئەمریکا به‌شی كۆنترۆڵی كه‌شتییه‌كه‌یان لەکارخست كه به فڕۆكه‌ی جه‌نگی كرایه ئامانج.
وتوشیه‌تی، حەسنا چیتر بەرەو ئێران ناڕوات.
سێنتكۆم جه‌ختی كردۆته‌وه، گەمارۆكه‌ی ئەمریکا دژی ئەو کەشتییانەی هەوڵی چونە ناوەوە یان چونە دەرەوە لە بەندەرەکانی ئێران دەدەن، بەتەواوی بەردەوامە. هێزەکانی سێنتکۆم بەردەوامن لە کارکردنی ورد و پیشەگەرانە بۆ دڵنیابونەوە لە پابەندبون بە ڕێکارەکان.