په‌رله‌مانی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌ندامێتی له سێ په‌رله‌مانتاری شیعه سه‌نده‌ره‌وه كه دژی فه‌رمانێكی پادشایه‌تی بون له‌باره‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه له‌و كه‌سانه‌ی كه پشتیوانی خۆیان بۆ ئێران ده‌رده‌بڕن له‌میانی شه‌ڕی ناوچه‌كه‌دا.
ئاوێنه: په‌رله‌مانی به‌حره‌ین، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به كۆی ده‌نگ و به‌بێ ئاماده‌بونی خۆیان، ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی له په‌رله‌مانتاران عەبدولنەبی سەلمان، مەمدوح ساڵح و مەهدی شوەیخ، سه‌نده‌وه.
ئەو هەنگاوە دوای ئەوە هات کە لە کاتی جەنگی ئێران‌دا، دەیان کەس بەهۆی ده‌ربڕینی پشتگیری بۆ ئێران له‌لایه‌ن به‌حره‌ینه‌وه لە ڕەگەزنامەکانیان بێبەش کران.
بەحرەین کە وڵاتێکە لەلایەن پێكهاته‌ی سوننه‌وه حوكمڕانی ده‌كرێت و دانیشتوانێکی زۆری شیعەی هەیە، لە مانگی ئازاردا بەهۆی هێرشەکانی ئێرانەوە زیانێکی زۆری بەرکەوت.
به‌حره‌ین مانگی ڕابردو ڕەگەزنامەی لە 69 هاوڵاتی سەندەوە بەهۆی دەربڕینی پشتگیری خۆیان بۆ تاران.
ئەم سێ په‌رله‌مانتاره کە هه‌ر سێكیان شیعەن، ڕەتیانکردەوە دەنگ بدەن بە فەرمانێکی پاشایەتی کە مافی تانەگرتن لە بڕیارەکانی حکومەت سەبارەت بە دۆسیه‌ی ڕەگەزنامە هه‌ڵده‌گرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی بەحرەین، حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پادشای بەحرەین، پێشتر بە توندی ڕەخنەی لە "هەندێک لە ئەندامانی دەسەڵاتی یاسادانان گرت کە "لەگەڵ خیانه‌تكاران بون" بەبێ ئەوەی ناویان بهێنێت.
دەنگدانەکەی ڕۆژی پێنجشەممە سەرەڕای نامەی داوای لێبوردنی ئەم سێ په‌رله‌مانتاره بۆ پادشا ئەنجامدرا.
سەید ئەحمەد وەداعی، بەڕێوەبەری بەشی داكۆكیكردن لە مافەکان لە "دامەزراوەی ماف و دیموکراسی بەحرەین" کە باره‌گاكه‌ی لە بەریتانیایە، ئەم کارەی سەرکۆنە کرد. ئەو وتی"ئەوەی کە ناچار کران داوای لێبوردن لە پادشا بکەن و داوای لێبوردنەکەیان رزگاری نەکردن لە لەده‌ستدانی پیشەو داهاتویان، ڕاستی ژیانی سیاسی لە بەحرەین نیشان دەدات."