میدیاكانی ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌نگه‌رگای به‌همه‌ن له دورگه‌ی قشم كراوه‌ته ئامانج و ده‌شڵێن، له گه‌روی هورمز دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی كردۆته‌وه ئامانج، هێزه‌كانی ئێران به موشه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: ميديای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا، شه‌وی پێنجشه‌ممه هێرشیان كردۆته سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێران له گه‌وری هورمز.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوای هێرشه‌كه، هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا له نزیك هورمز به موشه‌ك له‌لایه‌ن هێزه ئێرانییه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و زیانیان پێگه‌یشتوه‌و پاشان له ناوچه‌كه دوركه‌وتونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ته‌سنیم، سه‌ربه سوپای پاسداران، بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مشه‌و له‌نگه‌رگای به‌همه‌ن له دورگه‌ی قشم كراوه‌ته ئامانج و ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
هه‌روه‌ها به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان كه قسه‌یان بۆ ئاژانسه‌كه كردوه، دو درۆن له به‌نده‌ر عه‌باس، سیستمی به‌رگریی ئاسمانی روبه‌ڕوی دو درۆن بۆته‌وه‌و خراونه‌ته خواره‌وه.
ئاژانسی ته‌سنیم، په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ ئیمارات راكێشاوه له په‌یوه‌ست به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر قشم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نوسیویه‌تی، هێشتا ئه‌مه به‌ڕه‌سمی پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر پشتڕاست بكرێته‌وه ئه‌وا ئیمارات باجی ئه‌و هێرشه ده‌دات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیاكانی ئیسرائیل له زاری به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه كه ئیسرائیل هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و هێرشانه نییه.