ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران ده‌ڵێت، ئیمارات چیتر بۆ ئێران ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ نییه، به‌ڵكو هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان "پێگه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌یه."
ئاوێنه: عه‌لی خزریان، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له په‌رله‌مانی ئێران له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی وتی، ئیمارات هاوكاریی سه‌ربازی و هه‌واڵگری گرنگی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌ماوه‌ی جه‌نگ له‌دژی ئێران هه‌بوه.
وتیشی، ته‌نانه‌ت گومانێكی جیددی هه‌یه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیمارات، به لابردنی ئاڵاكانی سه‌ریان، راسته‌وخۆ هێرشیان كردۆته سه‌ر خاكی ئێران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئیمارات چیتر ده‌وڵه‌تێكی دراوسێ نییه بۆ ئێران به‌ڵكو هاوشێوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، "پێگه‌یه‌كی دوژمنكارانه‌یه." وتیشی، ئیمارات ده‌بێت هه‌مو ساتێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بێت كه "چۆن پێگه‌كانی دوژمن له هه‌ولێر ده‌كرێنه ئامانج، پێگه دوژمنكارانه‌كانیش له ئیمارات بكرێنه ئامانج."
عه‌لی خزریان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا هێرشی توندی كرده سه‌ر ئیماراتییه‌كان و وتی "ئیماراتییه‌كان خه‌ڵكانێكی بێ ره‌گ و ریشه‌ن و ئه‌وان نه‌ریتیان وایه كه دوباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانه خێڵه‌كییه‌كه‌یان و له‌م شه‌ڕه‌دا به‌دڵنیایی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ی هه‌یانه له ده‌ستیان ده‌رده‌هێنرێت و ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ حوشترسواری."
وتیشی"ئیماراتییه‌كان كه ئابورییه‌كی شوشه‌یی و خانویی شوشه‌ییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت درێژه به پشتیوانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر ئێران بده‌ن، زۆر به‌زویی ده‌بینن، ته‌كنه‌لۆژیا له‌ژیاندایه نامێنێت و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ حوشترسواری."