عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌باره‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سی ئای ئه‌مریكی كه گوایه ئێران توانا موشه‌كییه‌كانی خۆی به‌راورد به پێش جه‌نگ، به‌رێژه‌ی 75% پاراستوه، ده‌ڵێت، سی ئای ئه‌ی هه‌ڵه‌یه، توانا موشه‌كییه‌كانمان زیادی كردوه.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سه‌ربازییه‌كانی شه‌وی رابردوی نێوان ئه‌مریكاو وڵاته‌كه‌ی وتی، هه‌مو جارێك كه چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی ده‌خرێته‌ڕو، ئه‌مریكا په‌ناده‌باته به‌ر سه‌ركێشییه‌كی سه‌ربازیی بێباكانه. ئایا ئه‌مه تاكتیكێكه بۆ گوشار یان ئه‌نجامی هه‌وڵێكی دیكه‌ی تێكدانه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا فریوبدرێت و بخرێته نێو زۆنگاوێكی تر؟
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه، هۆكاره‌كه هه‌ر چییه‌ك بێت، ئه‌نجامه‌كه یه‌ك شته: ئێرانییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مل بۆ گوشاره‌كان ناده‌ن و هه‌میشه دیپلۆماسییه‌تیش ده‌بێته قوربانی.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا عراقچی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هه‌ڵسه‌نگاندنێكی سی ئای ئه‌ی نیشانداوه كه باسی له‌وه كردوه، ئێران به‌راورد به پێش جه‌نگ، نزیكه‌ی 75%ی سه‌كۆكانی هه‌ڵدانی موشه‌ك و هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 70%ی موشه‌كی كۆگاكراوی خۆی پاراستوه.
عراقچی له‌وباره‌یه‌وه وتویه‌تی، سی ئای ئه‌ی هه‌ڵه‌یه. موشه‌كی كۆگاكراومان و توانای هه‌ڵدانیان به‌راورد به 28ی شوبات، 75% نییه، به‌ڵكو ژماره راسته‌كه 120%ـه. ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زیادبونی توانا موشه‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
عراقچی جه‌ختیشی كردۆته‌وه، به‌ڵام ئاماده‌ییمان بۆ به‌رگریكردن له گه‌له‌كه‌مان 1000%ـه.