هەورامان نیعمەت
دوێنێ پێنج شەمە، لەهەرێمەکانی سکۆتلەند، ئینگلاند، وێڵز هەڵبژاردنی شارەوانیەکان بەڕێوەچوو. دەنگدەران لە 136 شارەوانی دەنگیان دا. دوای داخستنی دەرگای بنکەکانی دەنگدانو کۆتاییهاتنی پرۆسەی هەلبژاردنەکە، جیاکردنەوەو ژماردنی دەنگەکان لەتەواوی سکۆتلەندو زۆربەی زۆری شارەوانیەکانی وێڵزو ئینگلاند دواخرا بۆ ئەمڕۆ هەینی.
تاوەکو ئێستا کە لەناوەڕاستی ڕۆژی هەینی لایداوە، تەنها ئەنجامی پەنجا کانسڵ ئاشکرا کراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی من کەوتووە، هۆکاری ئەم دواکەوتنە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە: خەرجیو هەقدەستی ئەو کارمەندانەی کە پرۆسەی جیاکردنەوەو ژماردنەکە ئەنجام دەدەن لەشەودا زیاتر دەبوو لەکرێی ئاسایی ئەگەر دوێێنێ شەو ئەنجامبدرایە، چونکە کرێی ئیش کردن لەشەودا زیاترە بەگوێرەی عورفو یاسای بەریتانیا. شارەوانیەکان جیاکردنەوەی دەنگەکانیان خستە ڕۆژ بۆ ئەوەی پارەیەکی کەمتر خەرج بکەن لەپرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانی.
لەدوای هەڵبژاردنە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠٢٤ەوە، ئەنجامی ئەم هەلبژاردنە گرنگیو بایەخێکی گەورەی هەیە بۆ هەردوو پارتە سەرەکیەکەی بەریتانیا، پارتی پارێزگارانن ئۆپۆزیسیۆنو پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار، هەروەها پارتی راستڕەوی "چاکسازی بەریتانیا"، کە چاوی لەسەر بەدەستهێنانی دەنگی زیاترە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە دەنگدەران لەسکۆتلەنداو وێڵز نوێنەری خۆیان بۆ پەرلەمانی نیشتمانیی هەڵدەبژێرن، هاوکات ژمارەیەک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوخۆییو سەرۆکایەتی شارەوانی لەئینگلتەرا بەڕێوەدەچن.
لەئێرلەندای باکوریش، بڕیارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی ناوخۆییو ئەنجوومەنی نوێنەران، لەمانگی ئایاری ٢٠٢٧ ئەنجام بدرێت.