ئاژانسی تەسنیم: ئەگەری هەیە ئەمەریكا هێرش بكات
  2026-05-08       192       

ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە لە ئێستادا پێكدادانی هێزەكانی ئەمەریكا و ئێران وەستاوە، بەڵام ئەگەری هەیە جارێكی تر دەست پێ بكاتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی هەشتی ئایار، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازی دەڵێ‌، "لە ئێستادا لە كەنداوی فارسی پێكدادان وەستاوە، بەڵام ئەگەری هەیە جارێكی تر دەست پێ بكاتەوە".

سەرچاوە سەربازییەكە دەڵێ‌، دوای ماوەیەك لە پێكدادان، ئێستا بارودۆخەكە هێمنە، بەڵام ئەگەر ئەمەریكییەكان هەوڵ بدەن بێنە كەنداوی فارس، یان كەشتییەكانی ئێران بێزار بكەن، ئەوا ئەمجارە وەڵامێك توندیان دەدرێتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە پێكدادانی نوێ رووبدات".

 ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە فەرمی رای گەیاند، ئەمەریكا دوو كەشتی ئێرانی بۆردمانی كردووە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×