بڕیاره سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، په‌رله‌مانی ئێران كۆببێته‌وه، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت له‌دوای هێرشه‌كانی ئه‌مریكاو ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته له 28ی شوباتی ئه‌مساڵدا.
ئاوێنه: عه‌باس گوده‌رزی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتوه، كۆبونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ده‌بێت نه‌ك به‌شێوه‌ی ئاماده‌بونی جه‌سته‌یی.
دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێران 82 رۆژ له‌پاش دواییه‌مین كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌بێت.
به‌قسه‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌رله‌مان، بابه‌ته‌كانی دانیشتنه‌كه په‌یوه‌ستن به هاڵاوسان، نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك و گرانی شتومه‌ك و كاڵاكان.