پوتین: شەڕی روسیا و ئۆکرانیا بەرەو کۆتایی دەچێت
  2026-05-09       354       

سەرۆکی روسیا چەند کاتژمێرێک دوای بەڕێوەچوونی نمایشی سەربازیی "ڕۆژی سەرکەوتن" لە مۆسکۆ رایگەیاند، شەڕی ئۆکرانیا بەرەو کۆتایی دەچێت.

 

ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە ڤلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری ڕوسیا بەبێ ئاماژەدان بە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە شەڕی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکرانیا، بە ڕۆژنامەنووسانی وت "پێموایە ئەم بابەتە بەرەو کۆتایی دەچێت".

ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٦ ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز" رایگەیاندبوو، سەرکردەکانی یەکێتیی ئەوروپا خەریکی خۆسازدانن بۆ دانوستانی ئەگەری. لەوبارەیەوە لە پوتین پرسیار کرا ئایا ئامادەیە لەگەڵ ئەورووپییەکان بچێتە ناو گفتوگۆوە، ئەو وتی "بژاردەی دڵخوازی من، گێرهارد شرۆیدەر، ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیایە".
 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×