بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم حەسەن عەبادی نوێنەری کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە ئێران، لە دیداری لەگەڵ حوجەتولئیسلام قاسم ڕەوانبەخش، نوێنەری خەڵکی قوم لە پەرلەمانی ئێران، بە ڕوونکردنەوەی دوایین دۆخی بەرەی مقاوەمە ڕایگەیاند: "ئێمە ئەمڕۆ لەسەر فەرمانی ڕوون و یەکلاکەرەوەی ئیمامی شەهید خامنەیی و دوای ئەویش لەسەر فەرمانی ئیمام سەید موجتەبا حوسەینی خامنەیی لە مەیدانەکەدا ئامادەین و بۆ بەرگریکردن لە ئوممەتی ئیسلامی شەڕ لەگەڵ دوژمنی تاوانبار دەکەین."
ئاوێنە: ناوبراو بە ئاماژەدان بە ئامادەیی مەیدانیی هێزەکانی مقاوەمە لە ناوچەکەدا زیادی کرد: "کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنانی ئوممەتی ئیسلامی ئامادە بووە و سەرکردایەتیی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکانی دژی دوژمنی لە ئەستۆ گرتووە."
عەبادی بە ئاماژەدان بە شەڕی ڕەمەزان و پاڵپشتیی بەرەی مقاوەمە لە ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: "لە میانی شەڕی ڕەمەزاندا، هێزەکانی مقاوەمە زیاتر لە ١٠ هەزار مووشەکیان ئاراستەی پێگەكانی دوژمن کردووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بوونە هۆی شڵەژان و تێکچوونی دوژمن."
نوێنەری کولتووریی کەتائیبی سەیدولشوهەدا هەروەها ئاماژەی بە فشار و سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر فەرماندەکانی مقاوەمە کرد و گوتی: "دوژمن چەندین جار هەڕەشەی لە ئەمینداری گشتیی کەتائیبی سەیدولشوهەدا کردووە و سزای بەسەردا سەپاندووە، تەنانەت بڕی ١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات دیاری کردووە بۆ هەر زانیارییەک لەسەر شوێنی ئەبو ئالا وەلائی."
هەروەها وتیشی: "وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش ناوی کەتائیبی سەیدولشوهەدای خستووەتە لیستی ڕەشی خۆیەوە، بەڵام ئەم هەنگاوانە هەرگیز ئیرادەی بەرەی مقاوەمە لاواز ناکەن."
عەبادی بە جەختکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی ڕێڕەوی مقاوەمە ئاماژەی بەوە دا: "ئێمە لەم ڕێگەیەدا شەهیدی گەورەمان پێشکەش بە ئیسلام کردووە و بەهێزەوە لە ڕێڕەوی بەرگریکردن لە ئوممەتی ئیسلامی وەستاوین."
لە کۆتاییدا سەبارەت بە چالاکییە کولتوورییەکانی نووسینگەی کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە ئێران وتی: "لە نووسینگەکەمان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێبەجێکردنی بەرنامەی کولتووری هەوڵ دەدەین خەڵک بە بەرەی مقاوەمە ئاشنا بکەین و لە ڕۆژانی شەڕی ١٢ ڕۆژە و شەڕی ڕەمەزانیشدا بە دانانی مەوکەب (خێمەی خزمەتگوزاری) لە تەنیشت گەلی ئێران ئامادە بووین."
لە کۆتایی ئەم دیدارەدا، وەک پێزانینێک بۆ پاڵپشتییەکانی لە بەرەی مقاوەمە، ئاڵای قوبەی حەزرەتی ئەبولفەزڵی عەباس پێشکەش بە نوێنەری خەڵکی قوم لە پەرلەمانی ئێران کرا.