مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، قسه‌كردن له‌باره‌ی دانوستان به واتای ته‌سلیم بون نایه‌ت. ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه، وه‌ڵامی تاران بۆ پێشنیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راده‌ستی پاكستان كراوه وه‌كو لایه‌نی نێوه‌ندگیر.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس، وتی"هەرگیز لە بەرامبەر دوژمن سەر دانانه‌وێنین."
پزیكشیان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"ئەگەر قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی گفتوگۆ یان دانوستان ده‌كرێت، ئه‌مه به واتای تەسلیمبون یان پاشەکشە نایه‌ت. بەڵکو ئامانج لێی چەسپاندنی مافەکانی گەلی ئێران و بەرگرییەکی به‌هێزه لە بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كان."
به‌رله‌وه میدیای ره‌سمی ئێران بڵاویكرده‌وه، وه‌ڵامی تاران بۆ دوایین پێشنیاری ئه‌مریكا بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ، ئه‌مڕۆ راسده‌تی پاكستان كرا وه‌كو لایه‌نی نێوه‌ندگیر.
میدیای ره‌سمی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌پێی پێشنیاره‌كه، له‌م قۆناغه‌دا دانوستانه‌كان سه‌رنجیان له‌سه‌ر بابه‌تی كۆتاییهێنان به جه‌نگ له ناوچه‌كه ده‌بێت.