دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، 70%ی ئامانجه‌كانیان له ئێران به‌دیهێناون به‌ڵام ئامانجی دیكه‌یشان ماون كه ده‌كرێت بۆ ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی دیكه به‌رده‌وام بن له گرتنه‌به‌ری جوڵه‌ی سه‌ربازی له‌دژی ئێران تا هه‌مو ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، راگه‌یاند، 70%ی ئامانجەکانمان لە ئێران بەدیهێناون و ئامانجی دیکەشمان هەن کە ئەگەری هەیە لێیان بدەین.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، ده‌كرێت بۆ ماوەی دو هەفتەی دیکە بەردەوام بین لە جوڵەی سەربازی دژی ئێران و هەمو ئامانجەکان بهێنینه‌دی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەگەر چەکی ئەتۆمی لەبەردەستی ئێران‌دا بوایە، بۆ بەئامانجگرتنی ئیسرائیل و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەکاری دەهێنا.
ئه‌و وتیشی،لە قۆناغێکدا دەگەینە ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی ئێران کە لە قوڵایی ژێر داروپەردوەکاندا نێژراوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئەو یۆرانیۆمە پیتێنراوەی لە ژێر داروپەردوەکاندایە خراوەتە ژێر چاودێرییەوە و هێزی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا بەرپرسە لەو کارە.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هەر کەسێک لەو یۆرانیۆمە پیتێنراوە نزیک بێتەوە کە لە ژێر داروپەردوەکاندایە، ئێمە پێی دەزانین و دەی تەقێنینەوە.
هه‌روه‌ها وتیشی، من نەموتوە ئۆپەراسیۆنە سه‌ربازییه‌كان دژی ئێران کۆتای‌یان هاتوە، بەڵکو وتومه ئەوان توشی شکست بون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێران لە ڕووی سەربازییەوە شکستی خواردووە، ڕەنگە خۆیان د‌رکی پێ نەکەن بەڵام من پێم وایە دەیزانن.
تره‌مپ دوپاتیكرده‌وه "هەرگیز ناتوانین ڕێگە بدەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سێ ریزی سه‌ركردایه‌تی ئێران لەناوبراون، بەڵام پێم وایە ئێمە مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەین کە جۆرە هێزێکی دیاریکراویان هەیە.
تره‌مپ وتیشی، تەنانەت ئەگەر لەو ئامانجانه‌ش نه‌ده‌ین كه له ئێران ماون، ئه‌و وڵاته چەندین ساڵی دەوێت بۆ ئەوەی دوبارە خۆی بونیاد بنێتەوە.